بەم شێوەیە پاقلاوە بە فستق ئامادە بکە

بۆ ئەوانەی بەردەوام لە ڕەمەزاندا حەز بە خواردنی شیرینی دەکەن، هەمیشە پاقلاوە یەکێکە لە خواردنە پەسەندەکانیان بۆیە ئێمە شێوازی ئامادەکردنی پاقلاوە دەخەینە ڕوو.

بۆ ئەوەی پاقلاوەیەکی بەتام ئامادە بکەیت پێویستیمان بەم کەرەستانەیە:

- نانی تایبەت بە پاقلاوە

- یەك و ١\٤ کوپ کەرە

- ٢ کەوچك کرێم

- ١\٢ کوپ فستقی حەلەبی هاڕڕاو

- ٢ کوپ فستقی حەلەبی لەتکراو

بۆ دروستکردنی شیلەی پاقلاوەکەش پێویستیمان بەم کەرەستانەیە:

- ٢ کوپ شەکر

- ١ کوپ ئاو

- ١\٢ کوپ گلوکۆز

یەکەمجار تاوەکە بە کەرە چەور بکە، ٥ چین نانی پاقلاوە دابنێ و دواتر ١٢ نانی پارچە کراو بە دەوری سینییەکەدا دابنێ و ئەم چینەش چەور بکە دوتار پێنج چینی تر لە نانی پاقلاوە دابنێ و کرێمەکەی بکە بەسەردا و چینێک فستقی لەتکرا و دواتر چینێک فستقی هاڕاوی بکە بەسەردا و جارێکی تر پێنج چینی نانی پاقلاوە دابنێ و هەر بە کەرەکە چەوری بکە، ئینجا لاکانی بهێنەوە یەک دوو چین نانی تر دابنێ و بە قەقۆیەک پاقلاوەکە لەت بکە.

دواتر لە فڕنێکی گەرمدا بۆ ٣٠ خولەک بیبرژێنە و شەکر و ئاو و گلوکۆزەکە بکوڵێنە و هەر بەگەرمی بیکە بەسەر پاقلاوەکەدا



AM:11:20:01/06/2017