هێرۆ ئیبراهیم بەرنامەی سەردانێکی بارزانی بۆ لای یەکێتی لەهەولێر هەڵدەوەشێنێتەوە

فواد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی و مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەكێتی کارەکان رێکدەخەن تا بارزانی لە یادی دامەزراندنی یەکێتیدا کە ئەمڕۆی دەکرد سەردانی بارەگای ئەو حیزبە بکات، بەڵام هێڕۆ ئیبراهیم هەڵیوەشاندەوە.

ماڵپەڕی باس نیوز ماڵپەڕی نزیک پارتی لەهەواڵێکدا ئەو راستیە ئاشکرا بووە کە لەبەرنامەدا بووە بە بۆنەی یادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بارزانی لە بەرنامەیەدا بووە سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر بکات، بەڵاـ هێرۆ ئیبراهیم ئەو سەردانەی هەڵوەشاندۆتەوەو مەراسیمی ئەو بۆنەیەی بە تەنها خستۆتە سلێمانی تا بازرانی سەردانی ئەو شارەکە، بەڵام ئەویش رەتیکردۆتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) کە لە سەرچاوەیەکی ئاگاداری نێو یەکێتییەوە دەستی کەوتووە. بڕیار بوو ڕۆژی چوارشەممە ٣١/٥/٢٠١٧، سەرکردایەتیی یەکێتی بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی حزبەکەیان لە شاری ھەولێر کۆببنەوە و بە مەبەستی پیرۆزبایی لێکردنیان، مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانیان بکات، بەڵام ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، تاکلایەنە و لای خۆی و تەنیا بۆ ئەوەی بارزانی لە سلێمانی سەردانی یەکێتی بکات، بەرنامەکەی ھەڵوەشاندووەتەوە و بەو ھۆیەشەوە، ھەریەک لە کۆسرەت ڕەسول عەلی و مەلا بەختیار نیگەران بوون.
 
سەرچاوەکە نیگەرانیی مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەم ھەڵوێستەی ھێرۆ بۆ ئەوە گەڕاندەوە، بەوەی بەرنامەکە لەلایەن مەلا بەختیار و د. فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، ڕێک خراوە. بۆیە مەلا بەختیار زۆرتر لە ھەمووان، لەم پەشیمان بوونەوەیە و ھەڵوەشاندنەوەی بەرنامەکە نیگەران بووە.
 



PM:11:09:01/06/2017