لە کاتێکدا ئەو ناوچانەی لەبەردەست داعشدا ماون لەشاری موسڵ رۆژ بەرۆژ کەمدەبنەوە، ئەمەریکا رایگەیاند" هەزار چەکداری داعش لەو شارەدا ماون، شەڕ دەکەن".
كۆلۆنێل رایان دیلۆن وته‌بێژی هاوپه‌یمانیه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا رایگەیاند" ئه‌و ڕووبه‌ره‌ی ئێستا له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشه له ڕۆژئاوای مووسڵ له 10 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه زیاتر تێپه‌ڕناكات".
ئەو فەرماندە سەربازییە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ژمارەی چەکدارانی داعش تەنها ١٠٠٠ چەکدارن کە لەو شارەدا ماون و شەڕ بەرامبەر هێزە عێراقییەکان و هاوپەیمانان دەکەن.
پێشبیشیكردووه كه كۆتاییه‌كانی شه‌ڕ له مووسڵ له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی شاره‌كه قوڕستربێت له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تا له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه.