شاورمەی ماسی ئامادەبکە
ماسی یەکێکە لە خۆراکە بەسوودەکان، زۆربەمان بە برژاوی و سورەکراوی ئەمادەی دەکەین، بۆ خواردنی ژەمێکی جیاوازی ماسی بیکە بە شاورمە، بەم جۆرە ئامادەی بکە
پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كان:
كیلۆیه‌ك ماسی
2 كه‌وچك بچوك سیری هارراو
چاره‌كه كوپێك ئاوی لیمۆ
2 كه‌وچك سركه
كه‌ره‌وز به‌پێی پێویست
كه‌وچكێك خوێ
ئاڵه‌تی ره‌ش
چۆنێتی دروستكردنی:
ماسیه‌كه جوان بشۆره‌وه، دواتر پارچه پارچه‌ی بكه، بیكه‌ره ده‌فرێكه‌و سركه و ئاڵه‌ت و خوێ و سیر و كه‌ره‌وه‌ز و ئاوی لیمۆكه‌ی بكه به‌سه‌ردا و بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك بیكه‌ره سه‌لاجه‌وه.
پاشان تاوه‌یه‌ك كه‌مێك به زه‌یت چه‌وری بكه و پارچه پارچه ماسیه‌كه‌ی تێدا سوربكه‌ره‌وه، دواتر له‌گه‌ڵ نانی گه‌رم و مایۆنیز و زه‌ڵاته پێشكه‌شی بكه.
PM:01:11:02/06/2017