ئایا لە رەمەزاندا لەرووی تەندروستییەوە پارشێو نەکردن زەرەری هەیە؟

پسپۆرانی بواری تەندروستی پێیانوایە نابێ بە هیچ شێوەیەک ژەمی پارشێو فەرامۆش بکرێ کەسی بەڕۆژوو پارشێو نەکات.

پسپۆران پێیانوایە ژەمی پارشێو وەک رۆژانی ئاسایی گرینگترین ژەمی خۆراکە. ئەم ژەمە خۆراکە مادە پێویست و دەوڵەمەندەکان بۆ لەش دابین دەکا بۆ ئەوەی بتوانرێ کارو چالاکی رۆژانە بەردەوام بکرێت.

هەروەها ئەوکەسانەی بە بێ پارشێو بە رۆژوو دەبن، لە ماوەی رۆژدا تووشی دابەزینی کەمی خوێن دەبنەوە. ئاستی وشیاری و توانای کارکردنیان کەم دەبێتەوە کە ئەم گرفتە هیچ پەیوەندییەکی بە رۆژوو گرتنەوە نییە، بەڵکو تەنیا لە ئاکامی خواردنی ناتەندروست رووی دەدات کە پارشێو ناکات.
 



PM:01:11:02/06/2017