لە ڕەمەزاندا خۆت لە سەرئێشە گێژبوون بپارێزە

بەشێک لەو کەسانەی لە مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژوو دەگرن، ڕووبەڕووی سەرئێشەیەکی توند و گێژبوون و شەکەتی کەوتن دەبنەوە یاخود بەرچاویان تاریک دەبێت، بەهۆی ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر هیچی نەخواردووە و خودی خۆشی کەسێکی هەستیارە.

چونکە لەکاتی ڕۆژوودا ئاستی شەکری خوێن و ئاوی لەشت دادەبەزێت و بەرزی پلەکانی گەرماش  کاریگەری دەخاتە سەر تەواوی جەستەت و دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن و هەست بە شەکەتی و سەرئێشە دەکەیت.

گرنگە ئەو کەسانەی تووشی ئەم جۆرە حاڵەتە دەبنەوە، پارشێو فەرامۆش نەکەن و خواردنی تەندروست بخۆن.

هاوکات خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو یان ئەو پێکهاتانەی ئاویان زۆرە وەک شوتی یان شەربەت.

بایەخێکی زۆر بەو خواردنانە بدە کە دەبێتە هۆی پێدانی وزەی زۆر وەک نیسک، یاخود یەکسانی رێژەی خوێنت دەپارێزێت.


PM:02:49:02/06/2017