هەرێمی كوردستان.. گەنجێك دەستدرێژی دەكاتە سەر پوری خۆی
گەنجێك كە ماوەیەكی زۆر لە ئەوروپا ژیاوە، بۆ هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە‌و لەماڵی باپیری دەژیت، شەوێك بە زۆر دەستدرێژی سێكسی دەكاتەسەر پوری خۆی.
لە چیرۆكەكەدا كە ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی بڵاوكردوەتەوە هاتووە: شادمان ٣٣ ساڵه‌و ماوه‌ی ١١ ساڵ له‌وڵای ئه‌ڵمانیا ژیاوه و تائێستا هاوسه‌رگیری ئه‌نجامنه‌داوه، له‌وێ كاری چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌كات و ئالوده‌ی خواردنه‌وه كهولییه‌كانیش بووه، دوای دوركه‌وتنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و ماوه زۆره، بۆیه‌كه‌مجار سه‌ردانی كوردستان ده‌كاته‌وه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌كێك له‌شاره‌كانی هه‌رێم و ده‌چێته‌وه ماڵی باوكی، دواتر سه‌ردانی ماڵی باپیری و ژماره‌یه‌ك له‌خزمه‌كانی ده‌كات.
شادمان باوكی له‌ته‌مه‌نێكی منداڵی‌دا هاوسه‌گیریان كردووه و ته‌نانه‌ت یه‌كجار دایكی و نه‌نكی به‌یه‌كه‌وه منداڵیان بووه، شادمان كه دووه‌م منداڵی خێزانه‌كه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ پورێكیدا كه‌ده‌كاته خوشكی دایكی له‌یه‌ك مانگدا له‌دایكبوون، واته شادمان و پوری كه‌ناوی شنۆیه هاوته‌مه‌نن.
له‌و ماوه‌یه‌ی شادمان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌بێت، شنۆی پوری هاوسه‌رگیری ده‌كات و دوای ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ربردنی ژیان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا، له‌روداوێكی هاتووچۆدا مێرده‌كه‌ی گیان له‌ده‌ستده‌دات و به‌بێوه‌ژنی ده‌مێنێته‌وه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی منداڵی نییه ده‌چێته‌وه لای دایك و باوكی كه باپیر‌و نه‌نكی شادمان ده‌كات.
شادمان دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی ماڵی خۆیانه‌وه كه‌خوشك و برای زۆره و به‌هۆی دوركه‌وتنه‌وه‌شی له‌كوردستان حه‌ز به‌قه‌ره‌باڵغی ناكات، بۆیه بۆماوه‌ی سێ ساڵ له‌ماڵی باپیری ده‌منێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شادمان ئالوده‌ی خواردنه‌وه كهولییه‌كانه، زۆربه‌ی شه‌وه‌كان به‌سه‌رخۆشی ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه، شادمان ورده ورده و به‌تایبه‌ت له‌كاتی سه‌رخۆشیدا خه‌یاڵ بۆ ئه‌وه ده‌كات ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر پوری، به‌تایبه‌ت كه ده‌بینێت شنۆی پوری خانمێكی جوانه، هه‌روه‌ها ده‌زانێت كه پوری له‌رودوای هاوتووچۆكه‌دا كه مێرده‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا، خۆشی زیان به‌ر منداڵدانی كه‌وتبوو و دكتۆر پێیڕاگه‌یاندبوو كه‌چیتر منداڵی نابێت، بۆیه ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌رفه‌تێك ده‌قۆزێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر پوری.
شادمان، بۆئه‌وه‌ی كاره كه‌ی به‌رامبه‌ر پوری سه‌ربگرێت، ڕۆژانه زۆر گرنگی به پوری ده‌دات و زۆرخۆی لێ نزیك ده‌كاته‌وه و پێداویستییه‌كانی بۆ دابین ده‌كات، شه‌وێك كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه، ده‌بینێت نه‌نك و باپیری خه‌وتوون، ته‌نها شنۆ به‌خه‌به‌ره‌و ماكسیه‌كی نیمچه‌ڕووتی له‌به‌ردایه و سه‌یری ته‌له‌ڤیزیۆن ده‌كات، شادمان كه‌مێك له‌گه‌ڵی داده‌نیشێت و سه‌رتا هیچ قسه‌یه‌ك ناكه‌ن، به‌ڵام شادمان له‌ناكاو داوای ماچێك له پوری ده‌كات و پوری پێیڕاده‌گه‌یه‌نێت تۆ چی جۆره ماچێك ده‌وێت، شادمانیش پێیده‌ڵێت ده‌بێت سه‌رجێیم له‌گه‌ڵ بكه‌یت.
پوری به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕازی نابێت و ڕاده‌كات، به‌ڵام شادمان زوو باوه‌شی پێدا ده‌كات و ده‌می ده‌گرێت و ده‌یباته ژووره‌كه‌ی خۆی و بۆماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر به‌زۆر سه‌رجێی له‌گه‌ڵ ده‌كات و زۆر ئازاری پوری ده‌دات، به‌ڵام پوری داوای لێده‌كات ئازاری نه‌دات و تاوه‌كو بێده‌نگ بێت، له‌و كاته‌دا شادمان ده‌می به‌رده‌دات و تۆزێك دوور ده‌كه‌وێته‌وه، شنۆ ده‌ستده‌كات به هاوار، خێرا دایك و باوكی به‌هانایه‌وه ده‌چن و یه‌كسه‌ر شادمانیش راده‌كات.
شنۆ به‌زووی سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات و دوای دوو ڕۆژ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر روداوه‌كه‌دا شادمان ده‌ستگیرده‌كرێت، به‌پێی مادده‌ی ٣٩٣ / ٢ / ب له یاسای سزادانی عیراقی بۆماوه‌ی ١٥ساڵ سزایی زیندانیكردنی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
تێبینی: ئه‌م ڕووداوه ڕاسته‌قینه‌یه‌و له‌یه‌كێك له‌دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه، به‌ڵام ناوه‌كان خوازراون.
AM:10:14:03/06/2017