پەیوەندی سەدام‌و ئەم ژنە ئاشكرا بوو

بەوتەی پاسەوانێكی بەندیخانەكەی سەدام، دیكتاتۆری پێشووی عێراق سەرسامبووە بە دەنگی ژنە گۆرانیبێژی ئەمەریكی "ماری جی بلاج"‌و لە دوایین رۆژەكانی زیندانی گوێی لەگۆرانییەكانی دەگرت.

ئەو پاسەوانە ئاشكرایكردووە، كە سەدام عاشقی گۆرانییەكانی ئەو هونەرمەندە بووە كە بە گۆرانی (فامیلی ئافێر) ناوبانگی دەركردووە.
دەشڵێت "سەدام هیوایەتی پاسكیل لێخۆڕین بووە و حەزی كردووە چاودێری ئەو باخچەیە بكات كە لەدەرەوەی بەندیخانەكە بووە".

رۆژنامەی تەلەگرافی بریتانی ئاشكرایكردووە، لەدوایین رۆژەكانیدا سەدام نێوانی زۆر خۆش بووە لەگەڵ پاسەوانە ئەمریكییەكانی و باسی خێزانەكەی و چەندین سەرگوزشتەی بۆ كردوون.



AM:11:27:03/06/2017