پەیوەندی "گریانی ژنان"و "ئارەزوی سێكسكردن" ئاشكرا بوو
بەپێی توێژینەوەیەك گریانی ژنان هاوكات دەتوانێت دڵی خۆشەویستەكەی نەرم كبات، جگه له‌وه‌ش ژن ده‌توانێت به گریان خه‌فه‌ت و دڵته‌نگییه‌كانی ده‌رببڕێت.
له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه له سایتی ساینس مۆنیته‌ردا بڵاوكراوه‌ته‌وه، توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه كه ئایا گریانی ژن ده‌بێته هۆی سه‌رنجڕاكێشانی پیاو له‌ڕووی سێكسییه‌وه، یاخود نه‌خێر هیچ كاریگه‌رییه‌ك له ڕووی سێكسییه‌وه له‌سه‌ر پیاوه‌كه دروست ناكات.
توێژینه‌وه‌كه چه‌ند ده‌رئه‌نجامێكی هه‌بووه له‌وانه، ده‌ركه‌وتووه گریانی ژنان به‌هێزترین چه‌كیانه ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی سێكس كردن نه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ پیاوه‌كانیاندا، كاتێك ژنه‌كه ده‌گری وه‌كو ئه‌وه وایه بڵێت" ئه‌مشه‌و ئاره‌زووم له سێكس نییه".
هه‌ر له ته‌وێژنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه كه گریانی ژن كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر ئاره‌زووی سێكس لای پیاو دروست ده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی هۆڕمۆنی (تێستۆستیرۆن) له له‌شی پیاوه‌كه‌دا، كه هۆڕمۆنی به‌رپرسه له دروستبوونی و زیادبوونی ئاره‌زووی سێكسی له پیاواندا.
PM:12:40:03/06/2017