خواردنی پارشێو لە ژەمی ئێواران گرنگترە، چونکە بەهۆی پارشێوەوە دەتوانیت کێشت دابەزێت و هاوکات ڕۆژووەکەشت بەهێز و تواناوە بگریت.
بەپێی ماڵپەڕی "JBC" دەتوانیت پارشێوان ئەم خواردنەوەیە بخۆیتەوە کە دەبێتەهۆی دابەزاندنی کێشت و توانایەکی باشیشت پێدەدات.
مۆز، پرتەقاڵ ، سەهۆڵ.
پێکهاتەکان تێکەڵ بکە و کۆکتێلێک دێتە بەرهەم و پارشێوان بیخۆرەوە، هەردوو میوەکە پێکهاتەی دژە ئۆکسانیان تێدایە و وزەیەکی زۆرت پێدەبەخشن و واتلێدەکات درەنگ هەست بە برسێتی بکەیت، باری دەروونیت ئارام ڕادەگرێت و ڕێگریی لە قەبزی دەکات، چەوری لەش دەتوێنێتەوە.