لەندەن.. سەرباری هێرشەکەی دوێنێ هەڵبژاردن لە بەریتانیا لەکاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت

سەبارەت بە دوو هێرشەکەی شەوی رابردووی لەندەن، پۆلیس رایگەیاند" ٦ کەس بوونەتە قوربانی و ٤٨ کەسی تر برینداربوون"، پارێزگاری لەندەنیش جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی وڵات لەکاتی خۆیدا دەکاتەوە".

پۆلیسی بەریتانی راگەیاند " ئەو سێ هێرشبەرەی لە لەندەن ‌هێرشیان کردە سەر هاوڵاتیان پشتینی خۆکووژی درۆینەیان لە خۆیان بەستبوو، هەرسێکیشیان لەلایەن پۆلیسەوە کوژران".

پۆلسی راشیگەیاند" لەو دوو هێرشەدا کە بە چەقۆو شێلانی هاوڵاتیان لە ڕێگای ئۆتۆمبیلەوە ئەنجادران، ٦ هاوڵاتی کوژران و ٤٨ ی تر بریندار بوون".
  
لەلایەکی ترەوە سادق خان پارێزگاری لەندەن ئەمرۆ رایگەیاند" نابێت بەهۆی ئەو هێرشانەوە بەهیچ جۆرێک وادەی هەڵبژاردن دواخرێت".

سادق خان وتیشی" هاوڵاتیانی ناو شاری لەندن دڵنیا دەکەینەوە پۆلیسی زیاتر لەناو شاردا بڵاوپێدەکەین و پێویستە هاوڵاتیان ئارام بگرن".



AM:11:06:04/06/2017