جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی له‌دوای كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌نجام ده‌دات و بەرنامە و کاری داهاتوو دیاری دەکەن.
سەرچاوەیەک لە جڤاتی گشتی بزووتنەی گۆڕان بە "سپی میدیای"ی ڕاگەیاند " ڕۆژی چوارشه‌ممه 7ی حوزه‌یران، كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی گشتی ئه‌نجام دەدرێت و كۆبوونه‌وه‌كه بۆ دیاریكردنی ڕێڕه‌وی به‌رنامه‌ی كاركردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه له‌دوای كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا".
سەبارەت بە جێگرتنەوەی نەوشیروان موستەفا سەرچاوەکە ئاشکرایکرد ئەو بابەتە دواخراوە و لەئێستادا قسەی لەبارەوە ناکرێت.
نەوشیروان موستەفا ڕۆژی 19ی ئایار کۆچی دوایی کرد و هەتا ئێستا هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەو بزوتنەوەیە ئەنجام نەدراوە و پۆستی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانیش بە بەتاڵی ماوەتەوە.