سەلاح رەشید لەسەر ئەم بەشەی کتێبی دیداری تەمەن پۆزش دەهێنیتەوە

سەلاح رەشید ئامادەکاری کتێبی دیداری تەمەنی جەلال تاڵەبانی لەسەر ئەو بەشەی پەیوەندی بە شەهیدانی حیزبی سۆسیالیستەوە هەیە، پۆزش دەهێنێتەوە.

لە روونکردنەوەیەکدا کە کۆپیەکی دەست سپی کەوتووە، سەلاح رەشید دەڵێت " دەربارەی ناوهێنانی بزوتنەوەی سوسیالیستی كوردستان و شەهیدەكانیان..وەك لە پێشەكی كتێبەكەدا ( دیداری تەمەن) زوربەی زۆری چاوپێكەوتنەكان و بە تایبەتی كیشەكانی نێوان یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی سۆسیالبستی كوردستان، دەگەریتەوە بۆ ساڵەكانی ۱۹۹٠ و ۱۹۹۱، ئەمە لەو كاتەدا بو کە پەیوەندی هەردو هێزەكە ( یەكێتی و سۆسیالیست) لە كاتە خراپەكانیدا بوە".

سەلاح رەشید لە درێژەی نووسینەکەیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " ئەو وەڵامانەی مام جەلال، رەنگدانەوەی ئەو رۆژانەیە و بەشێكە لە سیاسەتی شەری ناوخۆی قێزەوەر، هه روەهاش دەبو بەندە تێبینی ئەوەم بكردایە كە راوبۆچونی خانەوادەی ئەو شەهیدانەم وەربگرتایە پێش چاپكردنی، من لەو بوارەدا داوای لێبوردن لە خانەوادەكانیان دەكەم".

کتێبی دیداری تەمەن کە چاوپێکەونێکی درێژە لەگەڵ جەلال تالەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرۆکی پێشووی عێراق و، لەلایەن سەلاح رەشید سازکراوە و ئامادەکراوە، بڵاوکردنەوەی دەنگدانەوەیەکی گەورەی لیکەتەوەو بووە مایەی ناڕەزایەتی چەند کاراکتەری سیاسی و حیزبی سیاسی.



PM:03:15:05/06/2017