كێشەكانی یەكەم ساڵ هاوسەرگیری

رەنگە كەسانێك پێیان وابێت كەساڵی یەكەمی هاوسەرگیری تەنیا بەختەوەریی و خۆشی لەخۆگرتوە و هیچ گرفت و كێشەیەك نیە كەژیانی هاوسەران تێك بدات، بەڵام بەم جۆرە نیە

لەساڵی یەكەمی هاوسەرێتیدا هەندێكجار چەند گرفتێك سەرهەڵدەدەن كەژیانی هاوسەرێتی دەخاتە بەر هەڕەشەی جیابونەوە، لەوبارەیەوە وێب سایتی (براید بۆكس) چەند كێشەیەكی ئاشكراكردوە كەهەرەشەیە بۆ ژیانی هاوسەرێتی لەساڵی یەكەمدا، بەم جۆرە:

١-كاروباری دارایی: دەبێ لەم بوارەدا شتەكان هاوبەش بێ و بەرێوەببرێت و نەكرێتە گرفت و بابەتە داراییەكانی ماڵ پێكەوە بەرێوەببرێت و پابەندی پلانێكی تایبەتی دارایی بن تا نەبێتە هۆكاری گرفت.
٢-كەسوكاری هاوسەران: ئەمەش گرفتێكی ترە و لێرەدا رۆڵی خەسوو دەردەكەوێ و هەندێ جار رۆڵی نەرێنی دەبینن و لەسەرەتادا لێك تێنەگەیشتن دروست دەبێت.
٣-لێك تێگەیشتن و پەیوەندیی بەردەوام: لەیەكەم ساڵدا هەندێكجار هاوسەران توشی گرفت دەبنەوە و لێك تێگەیشتن نابێت، بۆیە پێویستە گفتوگۆی بەردەوام هەبێت بۆ زامنی توانەوەی بەستەڵەكی ساردی نێوانیان.
٤- هەڵسوكەوتە بێزاركەرەكان: بەتایبەت ئەوانەی دوای دەستگیرانداری دەردەكەون و دەبێتە هۆی كێشە و گرفت و ئەمەش چارەسەرەكەی تەنیا هاوكاری و هەماهەنگی نێوانیانە.
٥-كاروباری ناوماڵ: ئەمەش بەرۆكی خانمان دەگرێتەوە، بەڵام لەبەرامبەریشدا پیاوان پێیان وایە تەنیا ئەمە ئەركی ژنانە و وادەكات ژنان هەست بەبێزاری ببینن و ئەمەش كاریگەری دەبێ لەسەر ژیانی هاوسەرێتی ئەگەر پیاوان هاوكار نەبن لەگەڵ ژنان لەبەرێوەبردنی هەندێ كاروباری ماڵدا.



PM:03:20:06/06/2017