ئەمریکا بڕیاری سزادانی بۆ پاسەوانەکانی ئەردۆغان دەرکرد

کۆنگرێسی ئەمەریکا بەکۆی دەنگ بڕیاری سزادانی بۆ هەموو پاسەوانەکانی ئەردۆەان و ئەوانەیش دەرکرد کە مانگی ڕابردوو دەستیان لەپەلاماردانی خۆپیشاندەرە کوردەکانی واشنتن دی.سیدا هەبووە.

ئەوەی لەهەمووشی زیاتر جێگەی دڵخۆشیە هەموو تۆمەتبارە تورکەکان (دەبێت بەیاسای ئەمریکا) دادگای بکرێن نەک بەیاسای تورکیا چونکە لەناو خاکی ئەمریکادا تاوانیان کردوە، بەوپێیەبێت هەموو تۆمەتبارەکان پەلکێشی دادگاکانی ئەمریکا دەکرێن.

ماوەی سێ هەفتە لەوەپێش لەسەردانێكی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ ئەمەریكا، خۆپیشاندانێك سازكرا، بەڵام پاسەوانەكانی ئەرۆدغان هێرشیان كردەسەر خۆپیشاندەران لەبەردەم كۆشكی سپی كە بەهۆی یەوە ژمارەیەك خۆپیشاندەر برینداربون.



PM:02:39:07/06/2017