ئێران وێنەی چەكدارە كوژراوەكانی داعشی بڵاوكردەوە

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە دوو هێرشی جیاجیادا داعش هێرشی کردە سەر مەزارگەی خومەینی و پەرلەمانی ئێران لە تاران و ئەو هێرشانە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

پاش ئەوەی چەكدارەكانی داعش هێرشیان کردە سەر پەرلەمان لەلایەن ئاسایشی ئێرانەوە لە تەلاری پەرلەماندا گەمارۆ درابوون، بەپێی هەوڵێکی ماڵپەڕی تەسنیمی ئێران کەمێک پێش ئێستا داعشەکان لەلایەن هێزە ئاسایشییەکانەوە کوژران.

بەپێی دوایین ئامار لەو هێرشانەدا 12 کەس کوژراون و 42 کەسیش بریندار بوون.



PM:03:01:07/06/2017