كۆبوونەوەی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان كۆتایی هات
پاش نیوەرۆی ئەمرۆ بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی ناوخۆیی و هه‌لومه‌رجی ئێستای كوردستان و عێراق، جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوونەوە.
كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان كۆتاییهات و بەپێی زانیارییەكان بڕیارە جڤاتەكە لەسەر رۆشنایی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ ئۆرگانەكانی دیكەی بزووتنەوەكە، راپۆرتێكی ورد بۆ جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە قۆناغی دوای نەوشیروان مستەفا بەرزبكاتەوە.
جه‌مال حاجی محه‌مه‌د، سكرتێری جڤات له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی دوای كۆچی دوایی كاك نه‌وشیروانه‌و بزوتنه‌وه‌كه‌مان كۆبونه‌وه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئۆرگانهكاندا به ئه‌نجام گه‌یاند له‌سه‌ر چۆنێتی كاركردنی بزوتنه‌وه‌كه له دوای كاك نه‌وشیروان.
وتیشی : "رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌و گفتوگۆ ده‌كات له‌سه‌ر راپۆرتی جڤاتی گشتی و ده‌رئه‌نجامی ئه‌و زنجیره كۆبونه‌وانه‌ی ئه‌نجامیداون."
PM:03:15:07/06/2017