ئامادەكردنی تەپسی

تەپسی خواردنێكی بەتامە و لەگەڵ برنج پێشكەش دەكرێت، لەكوردستانیش خواستێكی زۆری لەسەرە  بەڵام شێواز و جۆری جیاوازی هەیە و دەتوانیت بەچەندین پێكهاتە ئامادەی بكەیت، تەپسی ئەمجارەمان باینجانە.

پێداویستیەكان:
(باینجان، پەتاتە، كولەكە، پیاز، سیر، تەماتە، گۆشت، خوێ، بەهاراتی كەباب، زیرە، دۆشاو، دارچینی، كەرەوزی وشك یان تازە).
بڕەكان بەپێی پێویست و بە ئارەزووی كەسەكە بەكاردێت

شێوازی ئامادەكردنی:
هەموو پێكهاتەكان سوردەكرێتەوە جگە لە تەماتەكە، چین چین لەسەر یەك دادەنرێت تەماتەكەی دەخرێتە سەری، كەمێك كەرەوز و بەهاراتەكان لەگەڵ دۆشاوەكە و دارچینیەكە تێكەڵی ئاوی گۆشتەكە دەكرێت و دواتر دەكرێت بەسەر كەرەستەكاندا، پاشان دەخرێتە فڕنەوە بۆماوەی 30 خولەك.
ئینجا باینجانەكە قاش دەكرێت و دەخرێتە ناو ئاوی گەرم و خوێی زبرەوە بۆ ماوەی كاتژمێرێك، دواتر دەشۆردرێتەوە و تەواو وشك دەكرێتەوە، پاشان سووردەكرێتەوە، بەو شێوەیە زەیت كەمتر هەڵدەمژێت و باشترە.



PM:02:23:08/06/2017