هەرێمێکی دیکە لەگەڵ کوردستان داوای سەربەخۆیی دەکات

هەرێمی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا داوای سەربەخۆیی دەکات و ڕۆژی ڕیفراندۆم دیاری دەکات

ئەمڕۆ هەینی 9ی حوزەیران، حکوومەتی هەرێمی کەتەلۆنیا بڕیاری دا رۆژی 1/10/2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمەکە ئەنجام بدرێت.

رۆژی 25ی ئەیلوول، واتە پێنج رۆژ پێش ریفراندۆمەکەی کەتەلۆنیا، هەرێمی کوردستانیش ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجام دەدات.

مەسەلەی جیابونەوەی هەرێمی کەتەلۆنیا لە مەملەکەتی ئیسپانیا چیرۆکێکی نوێ نییە و مێژووەکەی بۆ سەدان ساڵ لەمەوپێش دەگەڕێتەوە هەر لە سییەکانی سەدەی ڕابردوو کاتێک فرانکۆی دیکتاتۆر حوکمی وڵاتەکەی دەکرد.

لەو سەردەمەدا فرانچیسکۆ زیانێکی زۆری لەهەرێمەکەدا و تەنانەت نەیدەهێشت منداڵان بەزمانی کەتەلۆنی بخوێنن (زمانی کەتەلۆنی و ئیسپانیا کەمێک جیاوازییان هەیە) و چەندین جار بۆردومانی شاری بەرشلۆنەی کردووە، هەرێمە بریندارەکە لەم پێناوەدا خوێنی ڕشتووەو بەوهۆیەوە مێژووی ڕەشی تۆمارکراو تا ئێستا گڕوتینی هەیە و هەموو ئەمانەش لەناو یاریگای تۆپی پێدا و لەگەڵ هەر کلاسیکۆیەکدا بڵێسە دەسەنێتەوە(ڕووبەڕوبونەوەی نێوان بەرشلۆنەو یانەی ڕیاڵ مەدرید کە یانەیەکی پایتەختییە و نزیکە لە حکومەتی مەرکەزییەوە).

هۆکاری توڕەیی کەتەلۆنییەکان و خواستیان بۆ جیابوونەوە ئەوەیە کە هەرێمەکەیان نزیکەی 20%ی داهاتی وڵاتەکە دابین دەکات و لەبەرامبەردا هیچ ئیمتیازاتێکی پێنەدراوە.





PM:03:09:09/06/2017