چوار كه‌س 30 ئۆتۆمبێل له دوو شاری كوردستان ده‌دزن
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر سزادانی 12 تاوانباری له‌سه‌ر شه‌ش تاوانی جیاجیا راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ 10-6 لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌و 12 تاوانباره، له شه‌ش تاوانی جیاجیادا به‌شدارییان كردبوو، هه‌ربۆیه پاش ده‌ستگیركردنیان، له‌لایه‌ن دادگاوه سزاكانیان بۆ ده‌ركراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: له‌نێو تاوانه‌كاندا، كوشتن، به هه‌ڵه كوشتن، هه‌ڕه‌شه‌كردن و رفاندن، دزی جۆراوجۆر هه‌یه.
وتیشی: چوار له‌و تاوانبارانه 30 ئۆتۆمبێلیان له شاره‌كانی هه‌ولێر و دهۆك دزیوه و ئێستا هه‌ر چواریان به‌پێی ماده‌ی 446 له یاسای سزادانی عیراقی به‌ندن.
رونیشیكرده‌وه: تاوانبارێكی دیكه‌یان به‌ڕه‌گه‌ز سوری-یه و 400 ئامێری كاره‌بایی له كۆمپانیایه‌كی نێو شاری هه‌ولێر دزیوه.
PM:02:42:10/06/2017