ڤیدیۆ.. گهنجێك له ههولێر بهم شێوهیه دزی دهكات
له ماركێتێكی شاری هەولێر كه دەكەوێته بەرامبەر زانكۆی جیهان، له گرتەی ڤیدیۆیی كامێرای چاودێری دەردەكەوێ گەنجێك مۆبایل و كەلوپەلی گرانبەهای ناو ماركێتەكه دەدزێ.
دزییەكه دوێنێ هەینی 9/6 له ناو ماركێتەكه روویداوه و هێزەكانی پۆلیس ئاگادار كراونەتەوه و ئێسته بەدوای دزەكەدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی تا بیدۆزنەوه و بیدەنە دەست یاسا.
PM:04:07:10/06/2017