ڕەنگە کێشت زیاد لە پێویست لاواز بێت و ئارەزووی زیادبوونی کێشت بکەیت، بۆ ئەوەی ببیتە خاوەنی لەشولارێکی ئاسایی، بەڵام چۆن ئەو کارە دەکەیت بەشێوەیەکی سروشتی بەبێ ئەوەی زیانت پێ بگات و دەرمانی کیمیایی بەکاربهێنیت؟
کشمیش پێکهاتەیەکی تەندروستی بەسوودە و بەگشتی لەگەڵ خواردنی دیکەدا بەکاردەهێنرێت و تێکەڵ دەکرێت و دەخورێت، بەڵام دەتوانیت وەک چەکێک دژی لاوازی کێش بەکاریبهێنیت.
کشمیش دەبێتە هۆی چالاک کردن و بەهێزکردنی کرداری هەرس، ئەمەش کاریگەری لەسەر کێشت هەیە و زیادی دەکات بەشێوەیەکی سروشتی، هاوکات خواردنی کشمیش ڕۆژانە دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی قەبزی و لەش لە ژەهراوی بوون ڕزگار دەکات کاتێک بەهۆی خواردنی خراپەوە تووش دەبێت.
خواردنی بەشێکی کەم لە کشیمش وزە و توانایەکی زۆر دەبەخشێتە لەش بەدرێژایی ڕۆژ بەهۆی پێکهاتەی ڕیشاڵییەوە، هاوکات یارمەتیدەرە بۆ زیادبوونی کێش بەبێ ئەوەی زیانی هەبێت.
لەلایەکی دیکەوە و کشمیش سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئێسک، چونکە دەوڵەمەندە بە کالسیۆم.
ئەگەر کێشت لاوازە و دەتەوێت زیاد بکات، ئەوا باشترە واز لە خواردنی کشمیش بهێنیت دانە دانە، بەڵکو ڕۆژانە شەش هەنجیری وشک و 30 گرام کشمیش بخۆ، بەڵام کشمیشەکە بەدرێژای شەو لە ئاودا دابنێ و بۆ ڕۆژی دوای بیخۆ.
بۆ ماوەی پێنج ڕۆژی هەفتە ئەمە جێبەجێ بکە و دەبینیت چ ئەنجامێک دەبێت، ئەمە جگە لەوەی باشترە لەگەڵ ئەوەشدا برێکی زۆر چەرەسات وەک بادام و گوێز بخۆیت، چونکە ڕێژەی کالۆری زۆرە.