ژنێک کە ئێستا ژیانی لە زیندان بەسەردەبات
باس لەوە دەکات بەزۆر لە ماوەی دوو هەفتەدا هاوسەرگیری لەگەڵ چوار چەکداری داعش
پێکراوە و ئەویش ڕازی بووە.
س. ف کورتکراوەی ناوی ئەو ژنە تەمەن ٢٣ ساڵەیە کە لە ماوەی دوو
هەفتەدا وەک خۆی دەڵێت " چوار شوم كرد".
ئەو یه‌كێك بووه له‌و حه‌وت ژنه‌ی
شه‌ش مانگ لهمهوپێش داعش بۆ "جیهادكردن" ره‌وانه‌ی سووریای كردوون، دواتر
كه‌سوكاره‌كه‌ی به پاره هێناویانه‌ته‌وه حه‌ویجه. بەڵام له‌كاتی گه‌یشتنی به
شاری كه‌ركووك، پۆلیس ده‌ستبه‌سه‌ری كردووه.
ئەو ئێستا لە زیندانێکی کەرکوکە و دەڵێت"یەکەمجار هاتنه ماڵمان
ده‌رمانكردن، ئه‌مجاره‌یان شه‌و بوو كه هاتن و به‌زۆر منیان برد. به‌ناوی جیهادی نیكاحه‌وه
له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا چوار شوم كرد. ئه‌گه‌ر رازی نه‌بوومایه منداڵه‌كانمیان
ده‌كوشت، بۆیه منیش له‌به‌ر خاتری دوو كچه‌كه‌م ناچاربووم".
یەکێتی
دیکە لەو ژنانەی لە زیندانە دەڵێت داعش مێردەکەیان کوشتووە و دواتر
چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی داعش له‌نێو خۆیان هاوسه‌رگیرییان پێكردووه.
م، ج، کە دانیشتووی حه‌ویجه بووە وتوویەتی "چەکدارانی داعش ده‌ستیانكرد
به رفاندنی كچان و له خۆیان ماره ده‌كردن، به‌و كاره خه‌ڵك وێرانبوو، من كه‌وتمه
به‌ر ئه‌و شاڵاوه و به‌زۆر منیان خواست، ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كرد هاوڕێی
مێرده‌كه‌م بوون و هه‌ر ئه‌وانیش كوشتیان، ئه‌وه‌ی من بزانم چه‌ندین كچیان برد و
ده‌ستدرێژیان كرده سه‌ریان".