وێنە.. وەفاتنامە بۆ نەوشیروان مستەفا ئامادە كرا

پاش نزیكەی مانگێك لە كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، بەڵگەنامەی مردن (وەفاتنامە)یەكی بۆ ئامادە كرا.

بە پێی وێنەیەک کە "خەڵک"دا بڵاویكردوەتەوە، وەفاتنامە بۆ نەوشیروان موستەفا دەرهێندراوە کە وەک پێویستەیکش بۆ دەرهێنانی وەفاتنامە، فۆڕمی کارتی نیشتمانی بۆ پڕکراوەتەوە کە چەندین زانیاری تایبەتی ئەو سەرکردە کوردە لە جۆری خوێن و بەرواری لەدایکبوون و ژماری پێناسی باری شارستانی تێدایە.

وەک لە فۆڕمەکەدا ئاماژەی پێدراوە نەوشیروان مستەفا لە ١-٧-١٩٤٤ لەدایک بووە و جۆری خوێنەکەی +O بووە و شوێنی نیشتەجێبونیش لە گەڕەکی ڕزگاری بووە لە شاری سلێمانی.



PM:04:03:12/06/2017