مامۆستایەكی ئایینی: با لێبوونەوە دەستنوێژ ناشكێنێت

دەرچوونی غازات (با لێبوونەوە) كردارێكی فیزیكی مرۆڤە و زۆرجار بەهۆی جۆرە خواردنێكی تایبەتەوە، كە بە كەسەكە ناكەوێت یان بەهۆی هەندێك نەخۆشی قۆڵۆنەوە یان چەند هۆكارێكی دیكەوە دروست دەبێت و كردارێكی سروشتییە، بەڵام زۆر كەس دەپرسن ئاخۆ دەستنوێژ دەشكێنێت؟ یان ئاخۆ دوای دەرچوونی غازات پێویست بە دەست بەئاو گەیاندن (تارات گرتنەوە) دەكات بۆ دەستنوێژ؟

مەلا محەمەد كەڵكەسماقی، وتارخوێنی مزگەوتی هەواری زانكۆ لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاندوە: تا ئێستا لای زۆربەی خەڵكی ئەوە بە هەڵە وەرگیراوە، كە لە حاڵەتی (با لێبوونەوەدا) جارێكی دیكە دەست بەئاوبگەیەنرێتەوە بۆ دەستوێژگرتنەوەی نوێ.

وتیشی، "با لێبوونەوە دەستنوێژ دەشكێنێت، واتە بۆ نوێژكردن دەستنوێژگرتنەوە واجب دەبێت، بەڵام با لێبوونەوە نابێتە هۆی واجب بوونی دەست بەئاو گەیاندنەوە، بەڵكو تەنها دەستنوێژ دەگریتەوە بە بێ تارەت گرتنەوە".

ڕوونیشی كردەوە، كە ئەگەر كەسەكە هەستی كرد با لێبوونەوەكەی تەڕی پێوەیە، ئەوا وەك چۆن لەكاتی میزكردن و پیسایی كردندا دەبێت تارەت بگریتەوە ئەوجا دەستنوێژ بگریت ئەوا بۆ ئەو حاڵەتەش بەهەمان شێوەیە، بەڵام ئەگەر با لێبوونەوەكەی حاڵەتێكی ئاسایی بوو ئەو تەنها دەستنوێژ دەگریتەوە و پێویستی بە دەست بەئاو گەیاندن نییە.

قورئانی پیرۆزدا خوای گەورە ئاماژەی بە دەستنوێژگرتن كردووە و بۆ موسڵمانانی ڕوونكردۆتەوە، وەك لە سورەتی (المائدە) لە ئایەتی (6) دەفەرموێت، (ێا أَیُّهَا الَّژِینَ ێ‌مَنُوا إِژَا قُمْتُمْ إِڵی الصَّڵاەِ فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ ۆأَیْدِێكُمْ إِڵی الْمَرَافِقِ ۆامْسَحُوا بِرُ‌وُوسِكُمْ ۆأَرْجُڵكُمْ إِڵی الْكَعْبَیْنِ)، واتە (ئەی ئەوانەی ئیمانتان هێناوە، كاتێك هەستان بە نوێژكردن، ئەوا دەمووچاوتان بشۆن و دەستتان تا هەنیشكتان بشۆن و دەست بێنن بە سەرتاندا و قاچیشتان تا قولەپێتان بشۆن).



PM:04:03:13/06/2017