تەندروستی هەولێر لەسەر دەنگۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەك پەنابەری كەمپی خازر روونكردنەوە دەدات
ئەمڕۆ سێشەممە 13ی حوزهیرانی 2017، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی ھەولێر، لە روونکردنەوەیەکدا رهتیدهكاتهوه هیچ كهسێك بههۆی ژههراویبوونهكهی دوێنێی كهمپی خازر گیانی لهدهستدابێت
دەقی روونکردنەوەکە:
روونكردنهوهی بهڕێوهبهرایهتی گشتی تهندروستی ههولێر
دوابەدوای ڕووداوی دوێنی ئێوارە لە ژەھراوی بوونی ژمارەیەکی زۆری ئاوارەکانی کەمپی نوێی خازر بەناوی (U2) کە تیادا 825 کەس بەھۆی خواردنەوە ژەھراوی بوون و 638 کەس لە نەخۆشخانەکانی شاری ھەولێر خەوێنران و چارەسەری پێویستیان بۆ کرا.
دوای ئەوەی لەسەرەتای ڕووداوەکە ڕاگەینرا کەوا منداڵێک گیانی لەدەست داوە، دوای لێکۆلێنەوەی وورد لە دوێنی شەوەوە تا ئێستا بۆمان دەرکەوت کەوا ئەم منداڵە لەباری شۆک و پوکانەوەی تەواو دابووە و گەێنراوەتە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست نەداوە و تەندروستی گەڕاوەتەوە بۆ باری جێگیرتر، ھیچ حالەتێکی مردن و گیان لەدەستدان خۆشبەخانە نەبووە.
وێڕای ڕاستکردنەوەی ئەم ھەواڵە داوای لێبوردن لە پەلەکردنی پێدانی زانیاری و نادروستی، گەیشتنی ھەواڵەکە دەکەین و سوپاس و دەستخۆشی خۆشمان لەسەرجەم تیمەکانی پزیشکی فریاکەوتن و پزیشکان و کارمەندی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان دەکەین.
13ی حوزهیرانی 2017
ههولێر
PM:05:13:13/06/2017