ژالیا سیروان، شاجوانی كوردستان دەڵێت نازانم هیچ خواردنێك ئامادەبكەم و بەردەوام دایكم خواردن ئامادە دەكات.
شاجوانی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكی كەناڵی ئێن ئاڕتیدا باس لەوە دەكات نازانێت هی خواردنێك ئامادە بكات و دەڵێت "دایكم خواردنی زۆر خۆشە، بۆیە بیر لەوە ناكەمەوە خۆم خواردن ئامادە بكەم".
لەوەڵامی پرسیاری پێشكەشكارەكەدا كە دەپرسێت ئەگەر بەم شێوەیە بمێنیتەوە و نەزانیت خواردن دروستبكەیت بۆ داهاتوو چی دەكەیت؟ لە وەڵامدا ژالیا دەڵێت "تا ئەوكات هەر فێر ئەبم".
ژالیا ئەوەشی نەشاردەوە كە زۆر حەز بە لەفەی سەر عەرەبانە دەكات و دەڵێت "هیوایەتمە".
ژالیا سیروان ساڵی 1996 لە سلێمانی لەدایك بووە و مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو لە مەراسیمێكدا لە شاری هەولێر وەك شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2016 هەڵبژێردرا.