بەوێنە....پێشكەشكارە شۆخەكەی كوردماكس سەرقاڵی چیە؟

پێشكەشكارە شۆخەكەی كوردماكس لە هۆڵێكی لەش جوانیدا وێنەی خۆی بڵاوكردەوە و وا دەردەكەوێت دەیەوێت كێشی داببەزێنێت.

سۆزان كەمال، پێشكەشكاری نوێی كەناڵی كوردماكس شۆ لە نوێترین وێنەیدا كە لە ئینستاگرامی خۆیەوە بڵاویكردۆتەوە لە هۆڵی لەش جوانی دەردەكەوێت.

وەك لە وێنەكەدا دیارە سۆزان دەیەوێت كێشی داببەزێنێت، چونكە لەماوەی ڕابردوو بەزوویی كێشی زۆر زیادی كرد و زۆر گۆرا.
سۆزان كەمال تەمەنی 29 ساڵە و یەكێكە لە ڕاگەیاندنكارە دیارەكان لە چەند كەناڵێك كاری كردووە، لە ساڵی 2015 بڕیاری دووركەوتنەوەیدا لەسەر شاشە دواتر چووە كەناڵی كورد ماكس.

سۆزان ماوەیەك لەمەوبەر لەڕێگەی ئەكاونتە تایبەتەكەیەوە لە ئینستاگرام ڕایگەیاند "لەگەل ئەزمونی 12ساڵ كاركردنم لەناو راگەیاندن بەخۆشحاڵییەوە تا ئێستا بەردەوامم، لێرەوە لە كەناڵێك كە هەمیشە كاری لەسەر باشترینەكان كردوە و پر بینەرترین كەناڵ بووە بە ئێستاشەوە كەناڵی كوردماكس بووە".

وتیشی "كوردماكس كەناڵێكی نوێی كردەوە بەناوی كوردماكس شۆ، بۆیە من لەم كەناڵە جوانەوە لەگەڵتان دەبم بەم زوانەش جوانترین و باشترین پرۆگرامتان پێشكەش دەكەم سوپاس بۆ هاوكاری و پشتگیری ئێوەی ئازیز".




PM:12:04:14/06/2017