هودا خەلیل بەم وێنانە هەرای نایەوە

خانمە ڕاگەیاندنكار هودا خەلیل چەند وێنەیەكی نوێ خۆی بڵاودەكاتەوە و هەوادارانی پێیانوایە نەشتەرگەری جوانكاری دیكەی ئەنجامداوە.

هودا خەلیل لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام، چەند وێنەیەكی جیاوازی خۆی بڵاوكردەوە كە هەودارانی سەرسامی خۆیان بە وێنەكانی نیشانداوە، بەڵام پێشیانوایە هودا نەشتەرگەری جوانكاری دیكەی ئەنجامداوە

هودا بەردەوام بە كارە جیاوازەكانی دەبێتە جێگەی سەرنج و لە چاوپێكەوتنێكی پێشتریدا ئاشكرایكردبوو كەعاشقە بەڵام ئامادەش نییە ئاشكرای بكات و چونكە دەڵێت غیرە لە كچەكانی دیكەی دەكات و دەشڵێت هاوسەرگیری شتێكی تەقلیدییە.

هودا خەلیل لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ماڵپەڕی كەی مەگەزین دەڵێت ئەوەندەی باسی تاتۆی شەشەمم كرا ڕەنگە باسی دەوڵەتی كوردی بكرابایە ئێستا دروست ببوایە، هەروەها ئاشكراشی دەكات كە تاتۆی شەشەمی لەسەر سنگییەتی و دەڵێت لە هیچ شوێنێكی شاراوە نییە.

هەر لەو چاوپێكەوتنەدا باس لە خۆشەویستەكەی دەكات و دەڵێت "كێ ناڵێت مێردمە و هاوسەرگیریم كردووە، لەوانەشە نەمكردبێت، بەڵام وابزانم كردوومە".

هودا خەلیل خەڵكی شاری دهۆكە و چەند ساڵێكە دەستی بە كاری ڕاگەیاندن كردووە زۆر جاریش بە شێوازی دەركەوتن و جۆری جلوبەرگەكەی هەمووان بەخۆیەوە سەرقاڵ دەكات.

.





ئه‌م بابه‌ته 2328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:36:14/06/2017