ساز ئاسۆ دەچێتە ئەم کەناڵە و دەبێتە پێشکەشکار.. هەموان شۆک بوون

پڕۆگرامیThe Voice Kids بۆ یەکەمجار لە کوردستان لە لایەن کەناڵی پلیستانک تیڤییەوە بە ناوی kurdistans kids voice پێشکەش دەکرێت و سێ هونەرمەندی بە ناوبانگیش دەبنە ئەندامی لیژنەکە.

ڕۆژین کە یەکێک دەبێت لە دادوەرانی لیژنەکە بە ڕۆژنامەی ئاژانسی ڕایگەیاندووە کە هەستێکی خۆشی هەیە دەبێتە دادوەری لیژنەکە کە لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە بەشداری لە بەرنامەکە دەکرێت.

بڕیارە ڕۆژین لەگەڵ حەسەن غەفور و کیژان ئیبراهیم خەیات ببنە ئەندامی لیژنەی دادوەری ئەو پڕۆگرامە.

هەروەها ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە کە پێشکەشکاری بەناوبانگی کورد، ساز ئاسۆ دەبێتە پێشکەشکاری ئەو پڕۆگرامە تەلەفزیۆنییە.



PM:06:33:14/06/2017