پارتی، تورکیا دڵنیا دەکاتەوە
تورکیا ئاماژە بە داخستنی دەروازە سنورییەکان دەکات

لە رۆژی راگەیاندنی ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان، هەموو رۆژێک بەرپرسە باڵاکانی تورکیا لێدوان دژی ریفراندۆم دەدەن، لە دوا لێدواندا ئاماژە بۆ سزای ئابوری بۆ سەر کوردستان دەکەن، پارتیش هەموو کەناڵە دیبۆماسییەکانی خستۆتە گەر بۆ دڵنیاکردنەوەی حکومەتی تورکیا.

دوێنێ وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا هه‌نگاوی وڵاته‌كه‌ی دژی به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كوردی عێراق و به‌غدا كۆده‌بینه‌وه‌، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه‌ هه‌یه‌ له‌ رێی دیالۆگه‌وه‌”.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئیبراهیم كاڵن، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له‌باره‌ی پرسی ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد " كاره‌كانمان له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، دۆخێكی وه‌ها بوونی نییه‌، بێ ئه‌وه‌ی دانیشین و قسه‌ بكه‌ین یه‌كسه‌ر سزایان بده‌ین و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان دابخه‌ین"”.
 
لەلایەکی ترەوە پارتی دیموکراتی کوردستان هەموو توانای خۆی خستۆتە گەڕ بۆ دڵنیاکردنەوەی ئوردغانی سەرۆکی تورکیا و یڵدرمی سەرۆک وەزیران، بەپێی زانیارییەکانی سپی، لە رێگای کەناڵە دیبلۆماسییەکانەوە پارتی تورکیای دڵیناکردۆتەوە کە ئەوان پرۆسەی ریفراندۆم بە ئامانجی جیابوونەوە ئەنجام نادەن، بەڵکو بەکار‌هێنانیەتی وەک کارتێک بەرامبەر بەغدا بۆ ئەوەی ئیمتیازاتی زیاتری لێوەربگرن.
هەر بەپێی ئەو زانیاریانەی سپی، پارتی دڵنیانی داوە بە بەرپرسانی تورکیا کە لە بەرنامەی ئەواندا نییە، پارێزگای کەرکوک بخەنە سەر سەر هەرێمی کوردستان.

لە ٧ ی حوزەیرانەوە بارزانی و ژمارەیەک حیزبی کوردستانی بڕیاریان لەسەر ئەنجامدانی رایفراندۆم داوە، زلهێزەکانی ئەمەریکاو رووسیاو ئەڵمانیاو بەریتانیا لەگەڵ ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیەدا نین، هاوکات هەرچی تورکیاو عێراق و عێراقە بە توندی دژی ئەو پرۆسەیەن. 



AM:11:17:15/06/2017