ڤیدیۆ.. لە ئەمەریکا بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ١٢ پاسەوانی ئۆردوغان دەرچوو

 پۆلیسی واشنتن فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 12 پاسەوانی ئۆردوگان دەرکرد بەهۆی ئەوەی مانگێک پێش ئێستا هێرشیان کردبووە سەر چەند خۆپیشاندەرێکی کوردو برینداریان کردبوون.

بەڕێوەبەری پۆلیسی واشنتۆن پیتر نیوشام بە میدیاکانی راگەیاند" ئەو ١٢ لە رێگای ڤیدیۆکانەوە دۆزراونەتەوە کە ١٦ ئایاردا لە بەردەم بارەگای باڵوێزی تورکیادا هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک خۆپیشاندەری کورد، لەکاتی دیداری نێوان ئۆردوغان و ترامپی سەرۆکی ئەمەریکادا".

بەڕێوەبەری پۆلسی پایەتەختی ئەمەریکا ئەو هێرشە بە " وەحشیگەرانە " ناوزەد دەکات دژی خۆپیشاندانێکی هێمن و ئاشتیانە.
لەو هێرشەدا کە کرایە سەر خۆپیشاندەرانی کورد ١٢ کەس لە نێویشیاندا پۆلیسێک بریندار بوو.





PM:09:15:15/06/2017