گه‌نجێكی شاری سلێمانییه‌و ماوه‌ی 24 ساڵه له ئه‌ڵمانیا ده‌ژی، ئه‌و كه هه‌ر زانیویه‌تی ماڵه دراوسێ توركهكهیان له‌شاری هاتۆڤهری ئه‌ڵمانیا ئاڵای توركیای به‌رزكرده‌وه، ئه‌میش وه‌ك بهرپهچدانهوهیهكی ئه‌و ئاڵایه‌كی كوردستانی به‌رزكرده‌وه.
ئەو گەنجە کە ناوی هه‌ورامان عوسمان، وتی: "ئه‌و ماڵه سور ده‌زانن ئێمه كوردین، ویستیان بمانشكێنن و پێمان بڵێن كه ئه‌وان ده‌وڵه‌تیان هه‌یه‌و ئێمه نیمانه، منیش ئه‌م ئاڵایه‌ی كوردستان‌م به‌رزكرده‌وه”.
هه‌ورامان وتی: "من هه‌ر بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی ئه‌و وامكردوو ڤیدیۆی هه‌ردوو ئاڵاكهشم گرت”.
هه‌ورامان له‌و گرته گیدیۆیهدا ده‌ڵێت: "ئه‌ڵێی حدوده 10 مه‌ترمان نێوان نییه…. به‌قوربانی ئاڵای كوردستان".