لەنجە عەلی، خانمە هونەرمەندی ناسراو پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری بەشێوەیەکی جیاواز دەردەکەوێت.
لەنجە عەلی، لە ئەکاونتی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەی خۆی جلوبەرگ و ستایلی هیندیەوە بڵاودەکاتەوە و لەگەڵ وێنەکەدا شیعرێکی وەفایی دەنوسێت و دەڵێت " سەبا دەخیلم ههر تاكو مــــــــــاوم، بڵێ بهزاری بڕۆ بهخاڵــــــــــــــــــم، دهمێكی بابێ دهوای دڵم كــــــــــــا، بهچاوهكانی گهلێ بێ حاڵــــــــــم، وهفایی چی دیت لهسهر بــگێڕێ، نهما لهسهر تۆ نه سهر نه مـــاڵم".
پاش بڵاوکردنەوەی ئەو وێنەیەش بەشێکی زۆری هەوادارانی وەسفی جوانیەکەی دەکەن و دەسخۆشی و سڵاوی بۆ دەنێرن، بەپێچەوانەشەوە هەندێکیان دەڵێن شێوەت گۆڕاوە بەهۆی جوانکاریەوە، بەڵام پێشتر جوانتر بوویت.
لەنجە جەبار بە لەنجە عەلی ناوی دەرکردووە، واتە بەناوی باپیرییەوە، ناوبراو دایكی هەڵەبجەییە و باوكیشی گەرمیانییە، لە لەندەن هەموو قۆناغەكانی خوێندنی تەواو كردووە، ماستەری هەیە لە یاسادا، پێش کاری گۆرانی وتن پارێزەربووە لەو شارە، بەڵام ئێستا تەنها کاری هونەریی دەکات.