دوای مانگێک لە ڕۆژووگرتن جەستەت چی بەسەردێت؟

پاش یەک مانگ لە ڕۆژووگرتن کۆمەڵێك گۆرانکاری لە جەستەی مرۆڤدا ڕوودەدات کە گرنگن بۆ تەندروستی مرۆڤ

بە گوێرەی بڵاوکراوەیەکی ماڵپەڕی عەرەبیە ئاماژە بەو گۆڕانکارییانە کراوە کە لە ماوەی ڕۆژووگرتندا بەسەر جەستەدا دێن بەم جۆرە:

- ڕۆژووگرتن بۆ ماوەی یەك مانگ کۆتایی بەو ماددە ژەهریانە دەهێنێت کە لەناو جەستەدا کۆبوونەتەوە و جەستە پاك دەکاتەوە لەو خانانەی کە مردوون و یارمەتیدەرە لە نوێکردنەوەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن کە گرنگن بۆ گەشەی جەستەی مرۆڤ.


- ڕۆژووگرتن کاری پەنکریاس باشتردەکات و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە و جەستە پاكدەکاتەوە لە نیکۆتین و کافایین. 

ڕۆژوو بە هەلێك دادەندریت بۆ ئارامبوونەوەی ئەندام و خانەکانی جەستەی مرۆڤ. بۆ ئەوەی دووبارە چالاك ببنەوە و کارەکانیان سەر لە نوێ ڕێكبخەنەوە.

- لەگەڵ ئەمانەشدا لە ماوەی ڕۆژووگرتندا سوڕی خوێن تازە دەبێتەوە و چالاك دەبێت و کاری کۆئەندامی هەرس باشتر دەبێت. ئەوەش یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی کێشی زیادە و سووتاندنی چەوری.


- هەر بە گوێرەی ئەو ماڵپەڕە ڕونکراوەتەوە کە ڕۆژووگرتن بۆ ماوەی یەك مانگ یارمەتیدەرە لە چارەسەری هەندێك لە نەخۆشیەکانی وەك ڕۆماتیزم و کۆبوونەوەی ئاوی زیادە لە جومگەکاندا. هەروەها زیادبوونی توانای هەستەوەرەکان و چارەسەری کێشەکانی کۆڵۆن و هەستیاری.


- بە هۆی ئەوەی کە ڕۆژوو دەبێتە هۆی لەناوبردن و ڕزگارکردنی جەستە لە ماددەی ژەهری کەڵەکەبوو، مێشك و دەمارەکانیش پاك دەبنەوە لە ماددە ژەهرییەکان و خانە مردووەکان کە ئەوەش وادەکات کاری سیستمی بەرگری لەش باشتر بێت.



PM:02:39:16/06/2017