ڕۆناڵدۆ بۆمبەکەی تەقاندەوە...ڕیاڵ جێدەهێڵێت؟

کەمێک پێش ئێستا پێگەی رەسمی یانەی ریاڵ مەدرید بڵاوی کردەوە کە ھیچ شک و گومانێکمان لەوە نییە کە خۆرخی میندێزی بەرێوبەری کارەکانی رۆناڵدۆ ھەواڵی رۆشتنی ئەو یاریزانەی بڵاو کردۆتەوە.

لەوبارەیەوە فلۆرێنینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید پەیامێکی ئاراستەی رۆناڵدۆ کردووە و تێدا داوای لێکردووە کە ئارام بێت و دان بەخۆیدا بگرێت.

ریاڵ مەدرید بریاری داوە کە ھەروەک چۆن یانەی بەرشەلۆنە لە پێدانی باجەکەی میسی ھاوکاری ئەو یاریزانەی کردووە بەھەمان شێوە ریاڵ مەدریدیش لە پێدانەوەی باجەکە ھاوکاری رۆناڵدۆ دەکات و ھەمو پارەکەی بۆ دەداتەوە.

یانەی ریاڵ مەدرید لە بریارەکەی رۆناڵدۆ توشی شۆک بووە چونکە پێش چەند ھەفتەیەک رۆناڵدۆ بریاری دابو تا تەمەنی ٤١ ساڵی لە ریاڵ بمێنێتەوە ، بەڵام پێدەچێت پێدانی باجەکەی سەر رۆناڵدۆ لە لایەن یانەکەوە کۆتایی بە کێشەکان بھێنێت

ئەمرۆ  رۆژنامەی ئەبۆلای پورتوگالی ھەواڵی رۆشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆی لە یانەی ریاڵ مەدرید بڵاوکردەوە و  سەربارەت بەو ھەواڵەش پێگەی مارکای نزیک لە یانەی ریاڵ مەدرید پەیوەندی بە بەرپرسانی یانەکەوە کردووە و ڕایانگەیاندووە ریاڵ مەدرید ھەر ھەوڵێک دەدات رۆناڵدۆ لەو بریارەی پاشگەز بکاتەوە لەگەڵ ئەوەشدا پێرێز سەرۆک ھەرگیز لە بەردەم ئیرادەی ھیچ یاریزانێک ناوەستێت ئەگەر خواستی رۆشتن بێت

ھەر بە پێی زانیاریەکان ئەوە ریاڵ مەدریدە کە نرخی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دیاری دەکات نەک خودی یاریزانەکە 
لە ئێستاشدا ھەردوو یانەی مانچستەر و پاریس لە توانایاندا ھەیە ئەو بڕە پارەیە بدەن کە لەسەر رۆناڵدۆ دادەنرێت کە نرخی گواستنەوەو موچەکەی دەگاتە نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆ


PM:05:32:16/06/2017