خانمە شاجوانە کوردەکە بە مایۆیەوە لە کاتی مەلەکردن دەرکەوت
دالیا ڕێبوار حەسەن، شاجوانی ئینتەرنێتی ساڵی ٢٠١٣ی
ئینتەرنێت، زنجیریەک وێنەی خۆی لە کاتی مەلەکردندا بڵاوکردەوە کە بە مایۆوە
دەرکەوتووە و زۆرێکیش دەڵێن نە دەبوایە لەم مانگی ڕەمەزانەدا بەم جلانەوە
دەربکەوتایە، بەڵام زۆرینەیان پشتگیری دەکەن.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام،
دالیا ڕێبوار چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی"Bluelagoon #iceland#bluelagoon #silica #lava #nature #water#hotwater
#reykjavik”
ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌لێن بۆ ئاینی ئیسلام ئه‌م جلانه
گونجاو نیه دالیا له‌وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ش دا وتی : من باوه‌ر به‌خوا
ئه‌كه‌م و رێزی هه‌موو جیاوازیییه‌ك ئه‌گرم و هی هه‌موو دیانه‌تێكیش به‌ڵام به‌رای
من ئه‌مه شتێكه تایبه‌ته و نابێت دین و سیاسه‌ت تێكه‌ڵی یه‌كتر بن دین شتێكه
له نێوان من و خوا و دین ده‌بێت له دڵه‌وه بێت"
پێشتریش لە کاتی کاندید بوونی بۆ شاجوانی مەزنی جیهان،
بە هەمان شێوە دەرکەوتبوو، لە کاتی خۆیدا ئەو دەرکەوتنەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
فەیسبووک بووە جێگەی باس و زۆرێک پشتگیریان کرد و هەندێکیش پێیان وابوو ئەوە لە
دەرەوەی کلتووری کوردییە
AM:08:57:17/06/2017