پێشکەشکارێکی ڕووداو بەهۆی نەخۆشییەوە لەشاشەکان دووردەکەوێتەوە

کاروان ساڵح بێژەری هەواڵە ئابوورییەکانی کەناڵی ڕووداو ئاشکرایکرد کە ماوەیەکە بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاشەکان دوورکەوتووەتەوە.

کاروان ساڵح لە پەیامێکیدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردووەتەوە دەڵێت "دوورکەوتنەوەم لە شاشەی ڕووداو و تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هۆکەی ئەوەیە ماوەیەکی درێژە تەندروستیم تەواو نییە".

وتوشییەتی کە پێویستە بۆ ماوەیەکی نادیار لە کارکردنی لە تۆڕی میدیایی ڕووداو دووربکەوێتەوە و بەڵام هیوادارە بە تەندروستییەکی باشەوە بگەڕێتەوە سەر شاشەی میدیاکان.

زۆرێک لە هاوکار و هەودارانی کاروان، هیوای تەندروستییەکی باشیان بۆ خواستووە و دەخوازن بە زووترین کات بگەڕێتەوە بۆ سەر شاشە و دەست بە کارەکەی بکاتەوە.


.



AM:09:10:17/06/2017