شارا ئیبراهیم پێشکەشکاری دیاری کورد،
پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا وازی لەو پەیجە کۆنەی خۆی هێنا کە پێشتر لە NRT2 بەکاری دەهێنا پەیجێکی نوێی لە ئینستاگرام دانا و بە وێنەیەکیش هەموانی
سەرسامکرد.
شارا
ئیبراهیم کە بەر لە دوو مانگ وازهێنانی خۆی لە کەناڵی NRT2 ڕاگەیاند و چووە کەناڵی کوردماکس شۆ، لە ئێستادا وازی لەو پێگەیەشی هێنا کە
لە ئینستاگرام هەیبوو، تێیدا کارەکانی خۆی لە کەناڵی NRT2 تێدا بڵاودەکردەوە و پەیجێکی نوێی کردووەتەوە.
شارا لەم
پێگە نوێیەی بە پێچەوانەی جارانییەوە کە زۆربەی کات وێنەی ژیانی خۆی لە ناو ستۆدیۆ
و بەرنامەکانی ئێن ئاڕ تی دوودا دەخستە ڕوو، ئەم جارە وێنەیەکی نوێی
بڵاوکردووەتەوە کە لە دەرەوەی ستۆدیۆیە و زیاتر لە هەزار کەسیش لەم پێگە نوێیەی کە
ماوەی هەفتەیەکە دایناوە سەرسامی خۆیان بە وێنەکەی نیشانداوە.
شارا
ئیبراهیم، پێشتر لە هەریەکە لە کەناڵی کوردسات و NRT2 کاریکردووە و بە پێشکەشکردنی بەرنامەی NRT2 ناسراو بەشداری لە سێ کلیپدا کردووە.