ڤیدیۆ و وێنەی جیهادی نیكاح‌و ئابڕوچوونەكانی داعش ببینە

چەند وێنە و ڤیدیۆیەكی چەكدارانی رێكخراوی داعش ناسراو بە (دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام) بڵاودەكرێتەوە.

بەشێك لە میدیاكان وێنە و گرتە ڤیدیۆیی چەكدارانی داعش بڵاودەكەنەوە و باس لەوە دەكەن، لە ناو خۆییاندا چەند كارێكییان كردووە بەرامبەر بە ئافرەتان و دوور لە بەها مرۆڤایەتییەكان.

لە بەشێك لەو وێنە و گرتە ڤیدیۆیانەدا دەردەكەوێت، بەشێك لە چەكدارانی داعش وێنەیان لەگەڵ "كەنیزەك" و ئەوانەی جیهادی نیكاح دەكەن، بڵاودەكەنەوە.

ئەو وێنانەی بڵاوكراونەتەوە تیایدا دەردەكەوێت، بەشێكیان لە ژووری نوستندان.

بەشێك لەو وێنە و ڤیدیۆیانەش لە شەڕی شەكدارانی داعش و سوپای عێراق لە موسڵ دەست سەربازان و هێزە ئەمنییە عێراقییەكان كەوتوون.





AM:11:46:17/06/2017