ئەستێرەی ناسراو کچە گۆرانی بێژ، لۆکە زاهیر رای خۆی بەڕاشکاوی لەسەر مانگی رەمەزان دەردەخات و دەڵێت" من لەو مانگەدا بەرۆژوو دەبم".
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لۆکە زاهیر دەڵێت " لە رەمەزان بەرۆژوو دەبم و نوێژیش دەکەم".
لۆكە لە درێژەی ئاشکراکردنی رای خۆی دەڵێت " لەهەموو مانگێكی رەمەزان كارە هونەرییەكانی خۆم وەستاندووە و هیچ كارێك ناكەم جگە لەوەی ئەگەر كارەكە ئاینی بێت، چونكە لەم مانگەدا رۆژووەكانم دەگرم و نوێژ دەكەم، مانگی عیبادەت و زیكرە".
لۆكه زاهیر کە خەڵکی سلێمانییەو ئێستا لە سویسرا دەژی، خاوهنی چهند ئهلبووم و كلیپە، جگە لەوەی بە زمانی کوردی گۆرانی دەڵێت، گۆرانی به زمانهكانی "عهرهبی و فارسی" یش هەیە.