خانمە هونەرمەندی ناسراو، دڵسۆز ماوەتی لە دوا دەرکەوتنیدا، لەگەڵ هێمن هەورامی راوێژکاری بارزانی دەردەکەوێت.
دڵسۆز ماوەتی هونەرمەند، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پۆستێکدا کە وێنەیەکی خۆی و هێمن هەورامی بڵاوکردۆتەوە دڵخۆشەوە بەوەی کە پەرلەمانتار و پێشمەرگەو " سەرۆکیش" تەماشای بەرنامەی بەزمی بەم دەکات.
ماوەتی دەڵێت " وامزانی بینەرمان بەس ئەوانەن کە دێنە دیدارمان و راستەوخۆ دەمانبینن، بەڵام بەهاتنی کاک هێمن هەورامی ئەوە دەرکەوت کە پەرلەمانتار و پێشمەرگەو جەنابی سەرۆکیش بینەرمانن".
هێمن هەورامی راوێژکاری بارزانی و ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانە.