ئەمەریکا و سعودیەو کوردی رۆژئاوا لەسەر نەوت کۆدەبنەوە

بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی چارەنوسی نەوتی سوریا لە داهاتوودا، کۆبونەوەیەک لە قامیشلی لەنێوان ئەمریکا و سعویە و کورد و چەند سەرکردەیەکی عەشایەری سوریا ئەنجامدراوە.

ماڵپەڕی ئیتیعاد پرێس بڵاویکردەوە " لەکۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە جۆن دۆریان وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمەریکی و نوێنەرانی سوعدیە و ئیمارات و میسر و سەرکردە عەشایەرە عەرەبەکانی سوریا و چەند بەرپرسێکی گەورەی پارتی یەکێتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بەشداربوون".

ماڵپەڕەکە باسی ئەوە دەکات " ئامادەبوانی کۆبونەوەکە چەند بڕیارێکیان داوە لەبارەی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت و غازی سروشتی و سامانە کانزاییەکان لە ناوچەی حەسەکە و دێر ئەلزور و رەقەش لە داهاتوودا".
هەروەها بەشداربووان رێکەوتون لەسەر ئەوەی نەوت بگەیەننە ئەوروپا لەرێگای بۆرییەوە کە لە بیابانی ئوردونەوە تێپەڕێت و بە ئیسرائیلدا بچێتە سەر دەریا.

ژمارەیەکی زۆر بیری نەوت کە دەکەونە ناوچەی حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان لەژێر کۆنترۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەلدان.





ئه‌م بابه‌ته 1428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:49:17/06/2017