تاڤگەی کوردسات پوری ئەم کچە شۆخ و شەنگەیە

سیما نوری، کچە مۆدێلی دیاری کورد ئاشکرایکرد کە تاڤگە محەمەد پێشکەشکاری بەناوبانگی کەناڵی کوردسات پوورییەتی.

سیما کە یەکێکە لەو کچانەی کە لە هەرێمی کوردستان کاری مۆدێل دەکەن، ماوەیەکە بە کارەکانی بووەتە جێگەی سەرنج و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەوادارێکی زۆری بۆخۆی کۆ کردووەتەوە.


سیما جگە لە کاری مۆدێل لە چەند کارێکی ڕیکلامیدا کاریکردووە و لە پۆستێکیشیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی تاڤگە محەمەد پێشکەشکاری کوردساتی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی شانازی دەکەم بەتۆوە پورێ گیان.

 



PM:08:14:17/06/2017