بڕیاری دەستگیركردنی سۆران عومەر دەرچوو

دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی بڕیاری دەستگیركردنی بۆ سۆران عومەر پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان دەركردو ناوبراویش رایدەگەیەنێت، نازانێت لەسەر چی دۆسیەیەكە.

سۆران عومەر، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووه، لەلایەن دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانییەوە بڕیاری دەستیگركردنی بۆ دەركراوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووه، "بڕیاری دەستگیركردنەكە پەیوەندی بە دۆسیەی گەندەڵكارانەوە هەیە كە لەماوەی رابردوودا باسمان كردووە، بەڵام بەدیاری كراوی نازانم چی دۆسیەیەكە".

رونیشكردووەتەوه، لە رووی یاساییەوە پارێزبەندی پەرلەمانی هەیەو دادگا ناتوانێت فەرمانی دەستگیركردن بۆ پەرلەمانتار دەربكات.

هاوكات جەعفەر ئیمینیكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان نوسراوێكی ئاڕاستەی دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی كردووەو رایگەیاندووە، سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستانەو پارێزبەندی لەسەرە بەپێی مادەی 27 بڕگەی 1و 2 لە پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پاڵشت بەو ماددەی "نابێت ئەندامی پەرلەمان بگیرێت تەنها لە حاڵەتێكدا نەبێت راستەوخۆ بە ئەنجامدانی تاوانێكی بینراو".



PM:03:18:18/06/2017