نوسراوێکی نهێنی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئاشکرابوو

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد نوسراوێکی نهێنی بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەنێرێت و چەند دەنگۆیەک ڕەت دەکاتەوە.

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە نوسراوێکی نهێنیدا کە دەست "سپی میدیا" کەوتووە و ئاراستەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کردووە چەند دەنگۆیەک ڕەت دەکاتەوە.

لە نوسراوەکەدا کە نوسینگەی تایبەتی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئاڕاستەی کردووە هاتووە "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا کە بەهۆی ئامادەنەبوونی بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بەناوی بەڕێزیانەوە ووتراوە کە دژی یەگرتنەوەی فراکسیۆنی یەکێتی  گۆڕانە لە پارلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێرق و ئەنجومەنی پارێزگاکان".

لە نوسراوەکەدا ئەو دەنگۆیانە ڕەت کراوەتەوە و دەڵێت "بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پێداگری لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان دەکات کە یەکگرتەوەی فراکسیۆنەکان یەکێکە لە خاڵە سەرەکیەکانی".

ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆبووەوە و بەزۆرینەی دەنگ چەند بڕیارێکی دەرکرد کە گرنگترینیان پێشمەرجی کاراکردنەوەی پەرلەمانە بۆ پشتگیریکردنی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم.



PM:08:21:18/06/2017