ڤیدیۆ:پورتۆگال توشی یەکسانبوون هات


لە یەکەم یاری خۆیدا لە جامی کیشوەرەکان لە گروپی یەکەم هەڵبژاردەی پۆرتوگال توشی یەکسانبوون هاتوو بە دوو گۆل لەگەڵ هەڵبژاردەی مەکسیک بەرامبەربوو.

سەرەتا کوارێزما لە خولەکی ٣٥ پۆرتوگالی بە گۆڵێک پێشخست، پاشان چیچاریتۆ توانی لە خولەکی ٤٢ ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوەو گێمی یەکەم ١-١ کۆتایی هات.

لە گێمی دووەم لە خولەکی ٨٦ پۆرتوگال توانی گۆڵی دووەم لە لایەن یاریزان سیدریک تۆمار بکات، بەڵام لە خولەکی ٩٠ و کۆتایی لە لایەن مۆرینیۆوە ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوەو تا کۆتایش یاریەکە ٢-٢ کۆتایی هات.

ریزبەندی گروپەکە؛

1-روسیا ٣ خاڵ

2-مەکسیک ١ خاڵ

3-پۆرتوگال ١ خاڵ

4-نیوزلەندا سفر





PM:08:26:18/06/2017