"کاندیدی بەهێزی یەکێتی ئەرسەلان بایزە بۆ کۆمیتەی ریفراندۆم"

یەکێتی نیشتمانی کوردستان د. ئەرسەلان بایز دەستنیشاندەکات بۆ لیژنەی باڵای ریفراندۆم لە کوردستاندا.

ماڵپەری میللەت نزیک یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاویکردەوە "وابڕیارە لە كۆبونەوەی داهاتووی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان بڕیار لەسەر دیاریكردنی نوێنەری یەكێتیی بدرێت بۆ كۆمیتەی ڕیفراندۆم".

بەپێی زانیارییەكان ئەو ماڵپەڕە "، کاندیدی بەهێزی یەكێتیی بۆ ئەو كۆمیتەیە ئەرسەلان بایز سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتییە".

میللەت دەڵێت "پێشتر ئەرسەلان بایز بەشداری كۆبونەوەكانی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نەدەكرد، بەڵام بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پرسی ڕیفراندۆم ، ئەرسەلان بایز بەشداری هەردوو كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی كردووە".

رۆژی 7ی ئەم مانگە مەسعود بارزانی لە كۆبونەوەی لەگەڵ نوێنەری بەشێك لە لایەنە سیاسیەكانی هەرێم بڕیاریدا لە 2017/09/25 پڕۆسەی ریفراندۆم بۆ جیابوونەوە لە عێراق بەڕێوە ببات.




PM:09:59:18/06/2017