خۆکوژێک لە قەرەتەپە کوژرا

بەرپرسی ڕاگەیاندنی قەرەتەپە کوژرانی خۆکوژێکی ڕاگەیاند کە لە هەوڵی دەستگیرکردنیدا بوون.

محمەد فایەق، بەرپرسی راگەیاندنی  قایمقامیەتی خورماتوو لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ "سپی میدیا" ئاشکرایکرد له کاتژمیر 10ی ئەمشەو له ناحیەی قەرەتەپه خۆکوژێک  بەدەستی ئەفسەرێکی پۆلیس دەکوژرێت.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو ئاماژەی بەوەکرد ئەفسەرەکە پلەی نەقیبە و ناوی (ماجد وادی)یە و لەکاتێکدا خۆکوژەکە ویستویەتی خۆی بتەقێنێتەوە ڕووبەڕووبونەوە ڕوویداوە و فیشەکێک بەر سەری خۆکوژەکە کەوتووە و گیانی لەدەستداوە.

لەماوەی هەفتەیەکدا ئەوە دووەم ڕووداوی تیرۆرستیە لە ناحیەی قەرەتەپە ڕووبدات.


AM:12:10:19/06/2017