هەڵسوڕاوێکی دیاری گۆڕان لە شاری هەولێر دەستگیر دەگرێت و تا ئێستاش ئازاد نەکراوە.
میدیاکانی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویانکردۆتەوە له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ئازاد چۆمانی، هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان له‌سه‌ر بابه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك به‌شه‌ڕ هاتووه و دواتر به‌بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیركراوه.
ئەو هەڵسوڕاوەی گۆڕان بۆماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه ده‌ستگیركراوه و له ئێستادا چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادگا ده‌كات سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا و له‌كاتی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئازاد چۆمانی كاندیدی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو بۆ پۆستی قایمقامیه‌تی ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ولێر.